گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بۆ بودجەیەکی دەست واڵا عێراق پێویستی بەم نرخەی نەوت هەیە

2021.01.03 - 22:45
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ بودجەیەکی دەست واڵا عێراق پێویستی بەم نرخەی نەوت هەیە

ناس کورد-

ڕاوێژکارێکى ئابورى سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشبینى دەکات لە وەرزى هاویندا نرخى نەوتى خاو بگاتە 65 دۆلار و ئاماژە بەوە دەکات بەرزبوونەوەى نەوت بۆ ئەو نرخە هاوکار دەبێت لە کەمبونەوەى کورتهێنانى بودجە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکارى ئابوورى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (3ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، بەهاتنى وەزرى هاوین پێشبینى دەکرێت  نرخى نەوتى خاو بگاتە 65 دۆلار.

 

پێشتریش ڕاوێژکارە ئابوورییەکەى کازمى ڕایگەیاندبوو، نرخى نەوت بۆ 65 دۆلار بەرز دەبێتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى کورتهێنانى کردارەکى لەپڕۆژە بودجەى ساڵى 2021 بۆ گریمانەیى بگۆڕێت.

 

لێدوانەکەى ڕاوێژکارەکەى سەرۆک وەزیران لەکاتێکدایە نرخى نەوت لەپڕۆژە بودجەى 2021ى عێراقدا بە43 دۆلار خەمڵێنراوە و بەوەش گریمانەى کورتهێنانێکى زۆر لەبودجەکەدا دەکرێت و بەو هۆیەوە حکومەت دەیەوێت لەڕێگاى گرتنە بەرى چەند ڕێکارێکەوە کە توڕەبوونى شەقامى دروستکردووە ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە.