ناس کورد-
دەستەى گومرگى عێراق ئاشکرایکرد، لەسەر ڕێگەى سلێمانى - کەرکوک دەستیان بەسەر سێ بارهەڵگر مریشکدا گرتوە کە پێچەوانەى ڕێوشوێن و ڕێنماییەکان بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەى گومرگى عێراق (یەکشەممە، 3ى کانونى دووەمى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە، بەشى لێکۆڵینەوە و بەرەنگاربونەوە لە بەڕێوەبەرایەتى ناوچەى باکورى دەستەکە بە هاوکارى لەگەڵ پۆلیسى گومرگ لەسەر ڕێگەى سلێمانى - کەرکوک دەستیان بەسەر سێ بارهەڵگردا گرتووە.
ڕونیشکراوەتەوە، بارهەڵگرەکان مریشکیان تێدا بووە کە پێچەوانەى ڕێوشوێن و ڕێنماییەکان بوون و بارەکانیش مریشکى بەستوو و لەتکراو بوون.
دەستەى گومرگى عێراق جەختیلەوەشکردووەتەوە، کەیسەکە ڕادەستى دادگاى عێراقى کراوە بۆ گرتنەبەرى ڕێوشوێنى یاسایى.