گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وتەبێژی سەدر نهێنییەك لەبارەى كوژانی سولەیمانی و ئەبومەهدی ئاشكرا دەكات

2021.01.03 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی سەدر نهێنییەك لەبارەى كوژانی سولەیمانی و ئەبومەهدی ئاشكرا دەكات

ناس كورد-

سەلاح عوبەیدی وتەبێژی موقتەدا سەدر داوای لەگروپە چەكدارەكان كرد واز لەوە بهێنن عێراق تێوە بگلێنن لە كێشمەكێشی ئەمەریكا و ئێران و دەڵێت "خائینێك هەبوو هەواڵی دا لە سولەیمانی و ئەبو مەهدی بۆچی ناوەكەیان رانەگەیاند؟!".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەلاح عوبەیدی وتەبێژی تایبەتی موقتەدا سەدر لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا كە "ناس كورد" دیویەتی (3 ى كانوونى دووەمى 2021)، دەڵێت "بەكارهێنانی كەیسی شەهیدانی فڕۆكەخانە بۆ تێوەگلانی عێراق كارێكی زیانبەخشە و بەسە ئیتر عێراق باجی كێشمەكێشەكانی ناوچەكە بدات".

 

عوبەیدی باسی لەوەشكرد ئەو فڕۆكەی سولەیمانی و هاوڕێكانی كوشت لە سیلییەی قەتەرەوە هاتووە، هەواڵدەرێكی نزیكیش هەبوو باش جێگەی ئوتومبیلەكانی دەزانی، ئەوانەی دۆخەكە ئاڵۆز دەكەن هەرگیز دانیشتوون بپرسن ئەو سیخوڕە خائینە كێ بوو "جێگەی شەهیدەكانی ئاشكرا كرد؟".

 

بەقسەی وتەبێژەكەی سەدر ئەوەی شوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی ئاشكراكردووە دەبێت نزیك بووبێت لێیانەوە و جەختیكردەوە "ئێرانییەكان بە هێرشكردنە سەر بنكەی سەربازی عەینولئەسەد لە ئەنبار وازیان هێنا، ئیتر بۆچی ئێمە عێراق تێوەگلێنین و وازنەهێنین؟!".

 

سەلاح عوبەیدی وتیشی گروپە چەكدارەكان زۆر نزیك بوون لە نووسینگەی عەبدولمەهدی، ئەویش سێ مانگ مایەوە پاش رووداوی كوشتنەكە، بۆچی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی رانەگەیاند، ئایا ئەو ماوەیە بەس نەبوو بۆ لێكۆڵینەوە.