گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ بەرپرسێكی حەشد و خێزانەكەی گیانیان لەدەستدا

2021.01.03 - 18:11
App store icon Play store icon Play store icon
لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ بەرپرسێكی حەشد و خێزانەكەی گیانیان لەدەستدا

ناس كورد-

دەستەی گشتی حەشدی شەعبی رایگەیاند بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی حەشد ئەحمەد جابری  و هاوژینەكەی لەكاتی گەڕانەوەیان لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ لە رێگای نەجەف بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دەستەی حەشد لەبەیاننامەیەكدا (3 كانونی دووەمی 2021) رایدەگەیەنێت جابری و خێزانەكەی پاش بەجێهێنانی ئەركی پێ سپێردراو بۆ بەشداری لە ساڵیادی سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لەسەر رێگای بەغداد- نەجەف بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.

 

بەیاننامەكە ئاماژە بەوەش دەكات هاوسەری جابری خوشكی محەمەد جابری بەرپرسی پێشووی پەیوەندییەكانی حەشدە كە ئەویش لەگەڵ سولەیمانی و ئەبو مەهدی لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژرا.