گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاگەیەندراوێک لە پۆلیسى هەولێرەوە لەبارەى هێرشکردنە سەر گەشتیارە عەرەبەکان 

2021.01.03 - 16:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوێک لە پۆلیسى هەولێرەوە لەبارەى هێرشکردنە سەر گەشتیارە عەرەبەکان 

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر ئاشکرایکرد، لەسەر هێرشکردنە سەر گەشتیارانى عەرەب لە شارى هەولێر 16 کەسیان دەستگیر کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر (یەکشەممە، 3ى کانونى دووەمى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژە بەوە کراوە، لە شەوی ساڵی نوێ ئاژاوەیەك لە پێش "فامیلی مۆڵ" لە شاری هەولێر دروست بوو و چەند كەسێك هێرشیان كردبووە سەر گەشتیاران و سەردانیكارانی ئەو شوێنە و زیانیان بە چەند پاس و ئۆتۆمبێلێك گەیاندبوو.

 

ڕونیشکراوەتەوە، بۆیە لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس رێكاری یاساییان لە بەرامبەردا گیرایە بەر و 16 تۆمەتبار بەو هۆیەوە دەستگیر كران و پەڕاویان بۆ رێكخرا و بەپێی ماددەكانی 477 و 413 لە یاسای سزادان دەستگیر كراون.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى پۆلیسى هەولێر، هەر كەسێك زیانی بەركەوتووە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بكات تاوەكو ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر> 

 

دڵنیایش دراوەتە هاووڵاتیان كە هەر كەسێك تاوان ئەنجام بدات، لە یاسا دەربازی نابێت و بە شەونخونی هێزەکانی پۆلیسی وھێزە ئەمنییەكانی تری شاری هەولێر ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.