گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

ئەلیسا هێرشێکى توندى کردە سەر سوپاى پاسدارانى ئێران

2021.01.03 - 16:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلیسا هێرشێکى توندى کردە سەر سوپاى پاسدارانى ئێران

ناس کورد-

ئەلیساى هونەرمەندى ناسراوى لوبنانى هێرش دەکاتە سەر سوپاى پاسداران دواى ئەوەى فەرماندەى ئەو سوپایە ڕایگەیاند پاڵپشتى موشەکى لوبنانى کردووە لەدژى ئیسرائیل و پرسیار دەکات "ئیدى ڕۆڵى سەرۆک کۆمار و بەرپرسانى لوبنان لەچیدایە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەى توێتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا (3ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، سوپاى پاسداران دەڵێت موشەکەکانى لوبنان و غەزە ئەوان پاڵپشتى دەکەن و هێڵى پێشەوەن بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئیسرائیل.

 

ئەو هونەرمەندە داواى وەڵامدانەوەى لێدوانەکانى سوپاى پاسداران دەکات و دەشڵێت، "کوا سەرۆک کۆمار،  کوا هەموو دەوڵەت لەو وتەیەدا، ئیدى ئێمە ئیشى چیمان پێتانە کە ئەوان تا ئەو ئاستە بەهێز بن و ئەوە چ بێکەڵکی و پۆخڵەواتیەکە کە ئەو بەرپرسانە هێندە بێ شکۆ بن".

 

وتەکانى ئەلیسا دواى ئەوە هات، عەلى حاجى زادە، فەرماندەى هێزە ئاسمانییەکانى سوپاى پاسداران ڕایگەیاندبوو، ئێران پاڵپشتى هەموو وڵاتێک دەکات لە ناوچەکە کە بەرەنگاری ئیسرائیل بێتەوە و ئەو پاڵپشتیەش موشەکیش دەبێت.


باسى لەوەش کردبوو، ئەوەى دەیبنن لەو توانا موشەکییەى غەزە و لوبنان لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێت.