گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیمەنی مردنی بەکۆمەڵ

دیمەنێکی ترسناکی ’’مردنی بەکۆمەڵ’’ لە نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا

2021.01.03 - 14:39
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە میسڕ کە گیان لەدەستدانی چوار کەس لە ژوورێکدا نیشان دەدات کاردانەوەی گەورەی لەو وڵاتەدا لێکەوتووەتەوە و بەگوێرەی دەنگۆکان، ڕووداوەکە بەهۆی کەمی ئۆکسجینەوە ڕوویداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، لە نەخۆشخانەی حسێینیەی تایبەت بە کۆرۆنا لە پارێزگای شەرقیە لە وڵاتی میسڕ لە ژوورێکدا تەرمیکی زۆر کەوتوون و گیانیان لەدەستداوە و پزیشکان لە هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆشێکدان.

 

دکتۆر مەمدوح غەراب، پاەرێزگاری شەرقیە ڕەتیکردووەتەوە کە سەرجەم نەخۆشەکانی ئەو ژوورە گیانیان لەدەستدابێت و ئاماژەی بەوەکردووە، "چوار نەخۆش گیانیان لەدەستداوە."

 

ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە، دەڵیت، سەرجەم نەخۆشانی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستداوە، لە سوچێکی ژوورەکەشدا  پەرستارێکی کچ دەردەکەوێت کە دانیشتووە و توشی شۆک بووە.

 

بەگوێرەی ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان بڵاوبووەتەوە، هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی کەمی ئۆکسجینەوە بووە لە نەخۆشخانەکە، ئەگەرچی تاوەکو ئێستا لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە نە پشتڕاستکراوەتەوە نە ڕەتیشکراوەتەوە.

 

بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە لەکاتێکدایە، پێشتریش لە نەخۆشخانەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە، دوو توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ئەوەش بۆ هۆکاری کەمی ئۆکسجین گەڕێندراوەیەوە، ئەگەرچی وەزارەتی تەندروستیی میسر ئەوەی ڕەتکردەوە، بەڵام داواکاری گشتیی میسر بڕیاری دا لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بکرێت.