گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

تەندروستیی جیهانى: ئاماژەکانى سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا دەرکەوتووە

2021.01.03 - 13:49
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانى: ئاماژەکانى سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا دەرکەوتووە

ناس كورد-

ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ هاتنى ساڵى نوێدا سەرەتایەک بۆ سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەرکەوتووە گەر خەڵکى زیاتر پابەندى ڕێنماییەکان بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لە میانەى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕى هەواڵى بى بى سى بەریتانیى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، مارگریت هاریس، وتەبێژى ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى (3ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، گرنگ ئەوەیە لەکاتى پڕۆسەى کوتان بە ڤاکسین، نزمى ژمارەى توشبووان بە پەتاکە بپارێزرێت، بەڵام ئەوەش کەوتووەتە سەر شێوازی مامەڵەى خەڵکى و هەستکردنیان بە بەرپرسیارێتى بەرامبەر مەترسیەکانى ئەو ڤایرۆسە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ڤاکسینەکەش کاریگەرى نابێت هەتاوەکو ژمارەى توشبووان بە پەتاکە دانەبەزێت، ئەوکات مرۆڤ دەتوانن بڵێن جیهان بەسەر پەتاکەدا سەرکەوتووە.

 

بەپێى نوێترین ئامارى ئاژانسى ڕۆیتەرز لەئێستادا لەسەرتاسەرى جیهاندا زیاتر لە 84 ملیۆن کەس دووچارى ڤایرۆسەکە بوون و تێکڕاى ژمارەى مردووانیش گەیشتووەتە نزیکەى دوو ملیۆن کەس.

 

هەر بەپێى ئامارەکە زیاتر لە 210 وڵات تۆمارکراوە کە پەتاکەى توشبووە لەو کاتەوەى لە مانگى کانوونى یەکەمى ساڵى 2019ەوە لەچین سەریهەڵداوە.