ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەساڵی ڕابردوودا 19 پیاو لە سنورەکە کوژراون و هەشت کەسیش بە هەڵە کوژراون، هاوکات 18 حاڵەتی بەدڕوەشتی تۆمارکراوە لەگەڵ 26 حاڵەتی ڕفاندن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەمە 3ی کانوونی دووەمی 2021، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی خستەڕوو کە تیایدا کوشتنی پیاوان 19 حاڵەتە و بەراورد بە ساڵی 2019 ڕێژەکە بەرزبووەوەتەوە کە 12 حاڵەت بووە.
بەگشتیی ئامارەکانی 2020 بەمجۆرە بوون:
کوشتنی پیاو : 19 حاڵەت
خۆکوشتن : 6 حاڵەت
کوشتنی بەهەڵە: 8 حاڵەت
شەڕکردنی جۆراوجۆر : 274 حاڵەت
دزینی ئۆتۆمبێل : 2 حاڵەت
دزی جۆراوجۆر : 166 حاڵەت
ڕفاندن 26 : حاڵەت
خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی 173 حاڵەت
ساختەو تەزویر : 5 حاڵەت
بەد ڕەوشتی: 18 حاڵەت
فێڵ کردن : 144 حاڵەت
هەڕەشەکردن : 273 حاڵەت
چەک : 66 حاڵەت
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، "کۆی گشتی ڕوداوەکانی کوشتن و خۆ کوشت بەراورد بەساڵی پێشوتر زیادی کردووە و ڕوداوەکانی تر تاڕادەیەک کەمبووەتەوە."