ناس كوردـ
هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح و ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا ڕایگەیاند، "دەبێت سەرجەم هێزە بیانییەكان لەعێراق بچنە دەرەوە لەپێش هەموویانەوە ئەمەریكییەكان".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هادی عامری لە وتارێكیدا (3 كانونی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە لە یەكەم ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسدا سڵاوی تایبەتی بۆ سیستانی و عەلی خامنەیی نارد و جەختی لە چوونە دەرەوەی سەرجەم سوپا بیانییەكان لە عێراق كردەوە لەپێش هەموویانەوە لەشكری ئەمەریكا.
هادی عامری ڕەخنەی لە حكومەتی مستەفا كازمی گرت "وەك پێویست هەنگاو نانێت بۆ دەركردنی سوپای ئەمەریكا و سوپا بیانییەكان لەعێراق بەپێی بڕیاری پەرلەمان لەسەرەتای 2020".
عامری كە خۆی پاراست لەهەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی خوێنی سولەیمانی و موهەندیس هێرشی كردە سەر ئیسرائیل و پاڵپشتی بۆ فەڵەستین دووپات كردەوە و هەروەها داوایكرد حكومەت دیدێكی ئابووری گشتی و روونی هەبێت و بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتننامە لەگەڵ چین كە چونكە دەرفەتی باشی تێدایە بۆ عێراق بەپێی قسەی ناوبراو.
ژمارەیەكی بەرچاو لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی و هێزە شیعەكان ئامادەی وتاری عامری و فالح فەیاز بوون كە لەمەراسیمی یەكەم ساڵی كوژرانی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس پێشكەشیان كرد.