گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پارتی داوایەک لە لایەنگرانی دەکات: پەلە بکەن

2021.01.03 - 13:13
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی داوایەک لە لایەنگرانی دەکات: پەلە بکەن

ناس كورد-
بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، لەعێراق پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستی پێكردووە، ئەمساڵیش سێ تەمەنی نوێ لە هاوڵاتیان دەتوانن دەنگ بدەن و پێویستە سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (3ی کانونی دووەمی 2020) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "لە ھەموو عێراق پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستی پێكردووە و ھەموو خەڵك دەتوانن سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن، بۆ ئەوەی ناوی خۆیان ئەبدەیت بكەنەوە و ئەوەی ناوی نییە زیادی بكات یان بگوازێتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمجارە لە دایکبووی نوێی 2001 و 2002 و 2003 مافی دەنگدانیان دەبێت، بۆیە پێویستە سەردانی بنكەكان بكەن بۆ ئەوەی ناویان زیاد بكەن و ئەمجارە دەنگ بدەن".

 

بەرپرسەکەی پارتی ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، "پێویستە ئەوەی مافی دەنگدانی ھەیە، كارتی ھەبێت و پەنجەمۆری لێ وەرگیرێت و وێنە لەسەر كارتەكەی ھەبێت وەكو ناسنامەیەك، بۆیە داوا لە ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین ھەمووان لە ماوەی ئەم مانگەدا سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن بۆنوێنكردنەوەی ناوەكانیان لە تۆماری دەنگدەران، بۆ ئەوەی ھەر ھەڵەیەك ھەبێت، چارەی بكەن".

 

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان  لەبارەی ناوچە كوردستانییەكان ئەوەی وتووە، "ئەوانەی ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوونە، ئەگەر لە ناوچەكانی خۆیان نەبێت، ناتوانن دەنگ بدەن، بۆیە پێویستە سەردانی ناوچەكانی خۆیان بكەن و پسوولەی خۆراك ببەن بۆ ئەوەی بێبەش نەبن و، ئێمەش لەگەڵ كۆمسیۆن لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی ھەر كێشەیەك ھەبێت، بۆیان چارەسەر بكەین".

 

گۆران دەشڵێت، ئەوانەی بیانەوێت لە بازنەیەك دەنگ بدەن، پێویستە فۆڕمی خۆراكی ئەوێ بێت و چەند ساڵ بێت لەوێ نیشتەجێ بووبێت، تا مافی دەنگدانی ھەبێت، ئەگەر نا ناتوانێ دەنگ بدات.