گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بۆ رێگریکردن لە ساختەکاریی هەڵبژاردنەکان کۆمسیۆن داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

2021.01.03 - 10:43
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ رێگریکردن لە ساختەکاریی هەڵبژاردنەکان کۆمسیۆن داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان – لقی سلێمانی، داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان بچن بۆ وەرگرتنی کارتی بایۆمەتری و دەشڵێت، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەش بە هەمان ئامێرەکانی هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان – لقی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 3ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراقدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی ملیۆنێک و 400 هەزار کەس مافی بەشداریکردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا و لەئێستادا کارەکانمان دەستپێکردووە بۆ ئامادەکاری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن و پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەستیپێکردووە."

 

وتیشی، "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بەتایبەت ئەوانەی بۆ یەکەمجارە دەتوانن دەنگ بدەن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی باتۆمەتر و دڵنیابوونەوە لە ناوەکانیان، چونکە تەنها بە کارتی بایۆمەتری دەتوانرێت دەنگ بدرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "داواش لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین، ئەوانەی کارتەکانیان لێوەرگیراوەتەوە، بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن."

 

ئەوەشخرایەڕوو، "ئەنجامدانی پرۆسەی بایۆمەتری و دەرکردنی کارتی بایۆمەتری لەلایەن هاووڵاتیانەوە زۆر گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە خروقات و ساختەکاری لە هەڵبژادنەکاندا."

 

باسی لەوەشکرد، "تیمی گەڕۆکمان هەیە بۆ کەمپەکان بۆ ئەوەی ئاسانکاریان بۆ بکرێت و کارەکانیان بۆ ڕایی بکرێت هەر لەناو کەمپەکاندا."

 

بەوتەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان – لقی سلێمانی، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە شێوەی ئەلکترۆنی دەبێت و بەهەمان ئەو ئامێرانە دەبێت کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا بەکارهێنرا.

 

لە کۆنفرانسەکەدا باس لەوەشکرا، تاوەکو ئێستا هیچ شتێک نییە بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان و ئەوەی هەیە لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچێت.