گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بەرژەوەندی ترەمپ

باڵێکی کۆمارییەکان دەیانەوێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێچەوانە بکەنەوە

2021.01.03 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
باڵێکی کۆمارییەکان دەیانەوێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێچەوانە بکەنەوە

ناس کورد-
کۆمەڵێک سیناتۆری کۆمارییەکان لە ڕێگەی کۆنگرێسەوە دوایین کارتی خۆیان تاقی دەکەنەوە بۆئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە لە 3ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو پێچەوانە بکەنەوە، بۆیە 11 کۆنگرێسمانی سەر بە کۆمارییەکان بەنیازن پەسەندکردنی ئەنجامەکان ڕەت بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەگوێرەی هەواڵیی میدیا ئەمریکییەکان کە"ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (3ی کانونی دووەمی 2021)، "کۆمارییەکان لە کۆنگرێس سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیەکن بۆ ڕەتکردنەوەی سەرکەوتنی جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە".

 

ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەی ئەو کۆنگرێسمانانەی کەتائێستا لە بەرەی ڕەتکردنەوەی سەرکەوتنی بایدنن 11 کەسەن، ئەو گروپە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بۆئەوە کردووە کە 6ی ئەم مانگە کێشە بۆ دانپیانانی سەرکەوتنی بایدن دروست دەکەن و ناهێڵن ئەو بڕیارە تێپەڕێت.

 

سیناتۆر تید کرۆز لەسەر ولایەتی تەکساس سەرۆکاری ئەو هەڵمەتە دەکات و داوایانکردووە لە ماوەی 10 ڕۆژدا لیژنەیەک بۆ لێپێچینەوە لە بوونی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا پێکبهێنرێت، بە پێچەوانەوە ئەوان لە 6ی ئەم مانگەدا دەنگەکان لە ولایەتە یەکلاکەرەوەکان ڕەت دەکەنەوە.

 

بەگوێڕەی تۆڕی هەواڵی "CNN"ی ئەمریکی، زیاترلە 100 ئەندامی کۆمارییەکان لە کۆنگرێس دەیانەوێت دژ بە پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی سەرکەوتنی جۆ بایدن لەهەڵبژاردنەکاندا ڕاوەستنەوە، کۆمارییەکان کاتێک دەتوانن ئەو کارە بکەن ئەگەر لە کۆنگڕێس زۆرینە بن و ئەندامانی ئەنجومەن دەنگی ئەو ویلایەتانە ڕەت بکەنەوە کە تێیدا جۆ بایدن براوەیە، ئەوەش تەنیا کاتێک دەکرێت ئەگەر کۆمارییەکان توانییان لە رێگەی دادگاوە یاسای هەژمارکردنی دەنگی ئەنجومەنی پیران لە دەستوردا پەکبخەن کە کۆمارییەکان بە نادەستوری ناوی دەبەن.


رۆژی 27ی مانگی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، داوای لە ئەندامانی کۆنگرێسی سەربە پارتی کۆمارییەکان کرد دژی سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنەکان ڕاوەستنەوە.

 

لە 14 کانونی یەکەمی 2020، کۆمکاری هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا سەرکەوتنی جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکانی لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە پەسەندکرد کە تێدا بایدن توانی 306 دەنگ بەدەست بهێنیت بەرانبەر بە 232 دەنگ بۆ دۆناڵد ترەمپ.