گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

ساڵی ڕابردوو 500 دەوڵەمەنترینەکانی جیھان 1.8 تریلیۆن دۆلاری قازانجیان کردووە

2021.01.02 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
ساڵی ڕابردوو 500 دەوڵەمەنترینەکانی جیھان 1.8 تریلیۆن دۆلاری قازانجیان کردووە

ناس کورد-

500 دەوڵەمەنترین کەسی یەکەمی جیھان لە ساڵی 2020دا، نزیکەی 1.8 تریلیۆن دۆلاریان بۆ سامانەکانیان زیادکرد و بەمەش کۆی گشتی سامانەکانیان گەیشتە 7.6 تریلیۆن دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئیندێکسی ملیاردێرانی بلومبێرگ، دەوڵەمەنترین کەسانی جیھان سەرباری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ساڵی 2020دا، قازانجی گەورەیان خستە سەر خەرمانی سامانەکانیان.

 

بەپێی ئەو لیستەیەی کە لە ڕۆژی یەکەمی ساڵی 2021دا نوێکراوەتەوە، سامانی ئەو کەسانەی کە چوونەتە نێو لیستی ملیاردێرەکانی 2020، نزیکەى 31%ی زیادیکردووە. ئەمەش بە بەرزترین رێژەی ھەشت ساڵی رابردوو ھەژمار دەکرێ.

 

پێنج ناوی یەکەمی لیستەکە خاوەنی زیاتر لە 100 ملیار دۆلارن کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

دامەزرێنەری ئامازۆن جێف بێزۆس خاوەنی 190 ملیار دۆلار

بەڕێوەبەری باڵای تێسلا و سپەیس ئێکس ئلۆن ماسک 170 ملیار دۆلار

دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت بیل گەیتس 132 ملیار دۆلار

بازرگانی فەڕەنسی بێرنارد ئارنۆڵت 114 ملیار دۆلار

دامەزرێنەری فەیسبوک مارک زوکەربێرگ خاوەنی 104 ملیار دۆلارە

 

لە کۆی 10 ناوی یەکەمی لیستەکەدا ھەشتیان خاوەنی کۆمپانیای تەکنۆلۆژین و ئەوەش بیندراوە بێزۆس و ماسک کە لە ڕیزبەندی یەکەم و دووەمی لیستەکەدان کۆی گشتی 217 ملیار دۆلاریان خستووەتە سەر سامانەکانیان.