گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا کەى وا دەبێت؟

کەشناسێکی دیار هۆکاری کەمی بارانبارین ئاشکرا دەکات

2021.01.02 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسێکی دیار هۆکاری کەمی بارانبارین ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

کەشناسێکی دیاری عێراقی هۆکاری کەمی ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دەخاتەڕوو و دەڵێت، بوونی بەرزە پاڵەپەستۆیەکی نیمچە خولگەیی وادەکات پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە و ببێت بە ڕێگرلە بەردەم داباریندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

سادق عەتییە، شارەزای کەشناسی دیاری عێراقی لە بابەتێکیدا لە فەیسبوکی خۆی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (2ی کانونی دووەمی 2021) هۆکاری کەمی ڕێژەی بارانبارین بەراورد بەساڵی ڕابردوو ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، "ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیە کۆنتڕۆڵی کەشی ناوچەکەی کردووە، بەتایبەتی لە چینە بەرزەکانی ئاسماندا، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش بەو هۆیەوە ڕێگردەبێت لە زیادبوونی ڕێژەی دابارین".

 

کەشناسە عێراقییەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "پێشبینی دەکرێت دەرفەتی دابارین لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا زۆر کەمتر بێت بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، مانگی کانونی دووەم و شوباتی داهاتووش ڕێژی بارانبارین کەم دەبێت، پێدەچێت دۆخەکە لەمانگی ئازاری داهاتوودا باشتربێت".

 

عەتییە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی لەوباریەوە لەلایەن دەزگا جیهانییەکانی کەشناسیەوە نەخراوەتەڕوو، بۆیە تێکرای ڕێژەی دابارین لە هەموو شارەکانی عێراق پێشبینی دەکرێت کەمتربێت لەتێکرای گشتیی ساڵانەى خۆی".