گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بەردەڕەش؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

2021.01.02 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
بەردەڕەش؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک لە سنوری قەزای به‌رده‌ڕه‌شی سەر بە پارێزگای دهۆك، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (2ی کانونی دووەمی 2021) بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، "ئۆتومبێلکی جۆری ئۆپترا له‌سه‌ر ڕێگای نێوان قەزای به‌رده‌ڕه‌ش و گوندی دوگندان وه‌رگه‌ڕا، له ‌ئاکامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون."

پابەندنەبوونی شۆفێران بە یاساکانی هاتوچۆ و خراپی ڕێگاوبانەکان، هۆکاری سەرەکین بۆ ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان.