ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، ئێستا هەرێم هەم دواکەوتووە و هەمیش دەرفەتی زۆری لەدەستداوە، پێشنیازێکیش بۆ حکومەتى هەرێم دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە بابەتێکدا لە هەژماری خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک (2ى کانونى دووەمى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە نوسیویەتى، حکومەتی هەرێم دەڵێت "ئامادەین ڕێکەوتنەکەمان جێبەجێ بکەین کە 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە لە ڕێگەی سۆمۆوە."
هێماى بۆ ئەوەشکردوە، "باشترە هەرێم چاوەرێی پەسەندکردنی یاساکە نەکات و لە ڕوی هونەرییەوە لەگەڵ سۆمۆ ڕێککەون و 250 هەزاری ڕۆژانە لە ئێستاوە کە سەرەتای ساڵ و مانگی یەکە ڕادەستبکەن، بەم هەنگاوە لانیکەم بەهانەی ئەوە دەبڕن تا پەسەندکردنی بودجە هەرێم بۆ ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتوو بێ پشک بمێنێتەوە چونکە پڕۆسەی پەسەندکردنی موازەنە کاتی زۆر دەوێت."
ئەو پەرلەمانتارە ڕونیشیکردوەتەوە، "تا پڕۆسەکانى خوێندنەوەى یەکەم و دووەم تەواو دەبن و پڕۆژەیاساکە ئامادە دەکرێت بۆ دەنگدان و دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، نزیکەى سێ مانگى دەوێت."
ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى
دەقی نوسینەکە:
موازەنەی ۲٠۲۱
وەک بەلێنمان پێدابون بە سیفەتی ئەوەی ئەندامی لیژنەی دارایین، تا پەسەندکردنی موزانە لە رێگەی چەند پەیامێکەوە ناوە ناوە زانیاری و راستیەکان وەکخۆی لەسەر یاساکە و گرفت و بەروپێشچونەکانی دەخەینە ڕوو:
(پەیامی یەکەم)
ساڵانێکە بەناوی ئابوری سەربەخۆوە نەوتی هەرێم خراوەتە ژێر دەسەڵاتی تورکیا، بە درێژایی ئەو ماوەیە لە بێموچەیی و قەرز زیاتر خەڵکی ئاسایی هیچی تری لێ نەچنیەوەتەوە، ساڵانێکە نەوتی هەرێم لەدەستی ئەنقەرەدایە، سودی بۆ خەڵک چیی بوە؟!
ئەمساڵ هیچ مەجالێک نەماوەتەوە کە پارتی بە پلەی یەکەم و یەکێتی بە پلەی دوەم خەڵک بکەنە قوربانی سیاسەتە هەڵەکانیان، بەڕون و راشکاوی بە هەردولامان گوتوە نەوتی هەرێم لە رێگەی عێراقەوە بفرۆشرێ لەبەرامبەردا پشکی هەرێم لە موازەنەی ۲٠۲۱ مسۆگەر بکەین.
راستەوخۆ و روبەرو، لە میدیا و ناو پەرلەمانیش بە پارتی و یەکێتیمان گوتوە سەبارەت بە رێکەوتن لەگەڵ بەغدا لەسەر نەوت، نە رێگە ئەدین چیتر بەهانە ریز بکەن، نە خۆدزینەوە بکەن، هەڵبەتە به هەمان شێوە راستیەکان لەسەر عێراق و ئامادەیی و جدیەت و راستیی ئەوانیش بۆ رێکەوتن بەهەمان شیوە دەخەینە روو و باسیی دەکەین. واتا چاومان وەک یەک لەسەر هەردو حکومەت دەبێت.
هەرێم و دەرفەتەکانی بەردەمی..
هەرێم لەپەیوەست بە نەوت، ساڵانێکی زۆرە دەستی دەستی بە بەغدا دەکا و بەتایبەتی دەرفەتی زێرینی سەردەمی عادل عەبدولمەهدی لەدەستدا، عادل لەسەرەتای ۲٠۱۹ ەوە بێ نەوت بەشێکی باش لە پشکی هەرێمی نارد بەداخەوە مانگی ۱۱ و لەکۆتایی ساڵەکەدا کە حکومەتەکەی عادل کەوتە گیانەڵاوە هەرێم هات بۆ رێکەوتن ئەوەبو حکومەت گۆڕا و سودی نەبو، ئێستا هەرێم هەم دواکەوتوە هەم دەرفەتی زۆری لەدەستداوە دەرفەتی رێکەوتنی هاوشیوەی عادل عەبدولمەهدی لەبەردەمدا زۆر سەخت و قورس بوە، نەفەسی قسەکردنی ئێستای هێزە عێراقیەکان سەبارەت بە رێکەوتن لەگەڵ هەرێم وەک پێشوو نیە.
رای ئێمە ئەوەیە، بێ ئەوەی بچوکترین سازش لەسەر مافە دەستوریەکانی هەرێم بکەین هەوڵی رێکەوتن بدەین، نەوت بگۆرینەوە بە بودجە و موچە، ئەوانەی دژی ئەوەن کە نەوتی هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە بدرێتە عێراق و لەبەرامبەردا پشک و شایستە داراییەکانیی هەرێم لە موازەنە بکرێتە یاسا با پێمان بڵێن بەردەوامی ئەوەی نەوت لە ژێر سەرپەرشتی تورکیا بفرۆشرێ سودی چی بوە و چیی دەبێ؟!
با وەڵامبدەنەوە بۆچی ئەگەر نەوت هەرزان و تاڵان بدەنە تورکیا کوردایەتیەکەی خۆیانە و ئەگەر بیدەنە عێراق بەرامبەر بودجە و موچە خیانەتە؟!
نەوت موڵکی خەڵکە نەک هی گروپ و خێزانە سیاسیەکان دەبێ بخرێتەوە خزمەتی خەڵک، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵ و هەنگاوەکانمان لە پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان ڕون و ڕاشکاوە، کار بۆ ئەوە دەکەین لەبەرامبەر نەوتی هەرێم پشکی شایستەی هەرێم لە یاسای موازنەی ۲٠۲۱ جێگیر بکەین .
پێشنیارێک بۆ حکومەتی هەرێم:
هەمومان دەزانین یاسای موازەنەی ۲٠۲۱ بۆ ساڵێکە لە ۱/۱ ەوە دەست پێدەکا بۆ کۆتارۆژی ساڵ، حکومەتی هەرێم دەڵێ ئامادەین رێکەوتنەکەمان جێبەجێ بکەین کە ۲٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە لە رێگەی سۆمۆوە، باشترە هەرێم چاوەرێی پەسەندکردنی یاساکە نەکات و لە روی هونەریەوە لەگەڵ سۆمۆ رێکەون ۲٥٠ هەزاری رۆژانە لە ئێستاوە کە سەرەتای ساڵ و مانگی یەکە رادەستبکەن.
بەم هەنگاوە لانیکەم بەهانەی ئەوە دەبرن تا پەسەندکردنی موازەنەی ۲٠۲۱ بە یاسای قانونی ئیدارەی مالی و موازەنەی کاتی یەک لەسەر دوانزە، هەرێم بۆ ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتوو بێ پشک بمێنێتەوە چونکە پرۆسەی پەسەندکردنی موازەنە کاتی زۆر دەوێ.
زانیاریەکی پێویست:
چاوەروان دەکرێ تا ۱٥ ی ئەم مانگە ( ئەگەر روداو و پێشهاتی سیاسیی سەخت لە بەغدا رێگرنەبن) خوێندنەوەی یەکەم و دوەمی یاسای موازەنە لە پەرلەمان تەواو بێت، پاشان وەک لیژنەی درایی لانیکەم مانگێکمان دەوێ تا ئامادەی دەکەین بۆ دەنگدان، دوای دەنگدان و پەسەندکردنیشی تا لە وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ دەردەچێ نزیکەی مانگێکی دەوێ واتا دەکەوێتە نزیکی مانگی سێ.
هۆشیار عەبدوڵا
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
لیژنەی دارایی
۲ ی جانیوەری ۲٠۲۱