گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ ببینە

وردەکاری شەوێکی خوێناوی بۆ باڵندەکانی ڕۆما

2021.01.02 - 21:34
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاری شەوێکی خوێناوی بۆ باڵندەکانی ڕۆما

ناس کورد-

بەهۆی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکانەوە لە شەوی سەرساڵی نوێی 2021، سەدان باڵندە لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا مرداربوونەوە و لەسەر شەقامەکان کەوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بە گوێرەی چەند وێنە و گرتەیەک ڤیدیۆییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا جیهانییەکان بڵاوبوونەتەوە و (2ی کانونی دووەمی 2021) و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووەن، " سەدان باڵندەی جۆراوجۆر لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەری شاری ڕۆما پایتەختی وڵاتی ئیتاڵیا بە مرداربووی لەسەر زەوی بڵاوبوونەتەوە".

 

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتەوە کە "بەشێکی زۆر لەو باڵندانەی کە مرداربوونەتەوە لە جۆری ڕێشۆڵەن."

 


لۆردانا دیگڵۆ، وتەبێژی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگارییکردن لە ئاژەڵەکان بە میدیاکانی وتووە، "دەنگی تەقینەوەی یارییە ئاگرینەکان وایکردووە ئەو باڵندانە لەکاتی حەوانەوەیاندا لە هێلانەکانی خۆیان لە سەردارەکان ڕاچەڵەکن و هەڵفڕن و دواتر بەتووندی خۆیان بە دیوار و پەنجەری ئەو باڵەخانە و شوێنانەدا بکێشن کە نزیکن لێیانەوە".


دیگلۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێدەچێت بەشێکی زۆریان بە هۆی ترسەوە مرادابوونەتەوە، یاخود دوای هەڵفڕینینان بە شێوەیەکی کۆمەڵ خۆیان بەیەکدا کێشاوە".


مرداربوونەوەی ئەوباڵندانە لە کاتێکدایە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرپرسانی شاری ڕۆما هەموو جۆرە کۆبوونەوە و ئاهەنگێکان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێیەوە قەدەغکرد و قەدەغەی هاتوچۆشیان لە کاتژمێر 10:00 شەو لە شارەکە ڕاگەیاند، هەروەها فرۆشتنی یارییە ئاگرینەکانیشان بە مەبەستی پاراستی ژیانی باڵندەکان قەدەغەکرد.