گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لە بەرژەوەندی هەرێمدایە نەوت رادەستی سۆمۆ بكرێت

غالب محەمەد: لەبودجەدا پارە بۆ شایستە داراییەکانی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم دابینكراوە

2019.03.07 - 08:58
غالب محەمەد: لەبودجەدا پارە بۆ شایستە داراییەکانی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم دابینكراوە

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەبودجەی عێراقدا نزیكەی 312 ملیار دیناری تەرخانکراوە بۆ شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستاندا کاردەکەن.

 

غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان تایبەت بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "كۆی گشتی ئەو پارەیەی كە لەبودجەی گشتی عێراقدا بۆ شایستە داراییەکانی كۆمپانیا نەوتییەكانی عێراق تەرخانكراوە بریتییە لە 12 تریلیۆن دینار‌، لەو بڕە پارەیەش نزیكەی 312 ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ شایستە داراییەکانی ئەمساڵی كۆمپانیا نەوتییەكانی لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن".

 

لە بارەی دەنگۆی ڕادەستنەکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ بەغدا وەک لە بودجەدا هاتووە، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی: "ئێمەش لە ڕاگەیاندنەكانەوە بیستوومانە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدوای بەهانەدا دەگەڕێن بۆ رادەستنەكردنی ئەو بڕە نەوتە كە رێككەوتنی لەسەر كراوە، حكومەتی هەرێم دەبێت وردتربێت لەو كارانەی كە بەنیازە بیكات‌، ئەگەر بیەوێت نەوتەكە بدزێت ئەوە شتێكی ترە، بەڵام ئەگەر بیەوێت مووچەی خەڵك بدات ئەوا پێویستە نەوتەكە رادەستی سۆمۆ بكات".

 

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ڕاگەیاند ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتە، هەرێم بیدات بە بەغداد پارەی زیاتر بۆ دەگەڕێتەوە وەک ئەوەی بیفرۆشێت.