گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

باوکی ئەو گەنجەى لە کۆیە خۆی خنکاند هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

2021.01.02 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
باوکی ئەو گەنجەى لە کۆیە خۆی خنکاند هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ویستی کۆچ بکات بەرەو ئەوروپا، باوکی پارەی پێدا و تەنانەت قاچاخچیشیی بۆ دیاری کرد، دواتر داوای دوکانی کرد، ئەویشی بۆ دانا، بەڵام داروین چووە ژوورەکەى خۆی لە نهۆمی دووەمی ماڵەکەیان و بە وایەری کارەبا خۆی خنکاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (2ی کانونی دووەمی 2021)، پۆلیسی قەزای کۆیە ڕاگەیاند، گەنجێک تەمەن 20 ساڵ لە ماڵەکەی خۆیاندا خۆی خنکاندووە و گیانی لەدەستداوە."

 

داروین موزەفەر کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا و دوو برا و دوو خوشکى بەجێهێشت، بە وتەى باوکى بەهۆى ئەوەى نەیدەتوانى کوردستان جێبهێڵێت، ئەو کارەى کردووە و خەمێکی قوڵی بۆ دایک و باوکی بەجێهێشت.

 

باوکى داروین لە کاتێکدا سەرقاڵى پرسەى کوڕەکەى بوو، لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" وتى، "داروینى کوڕم داواى کرد بچێت بۆ ئەوروپا منیش لەبەر ئەوەى دڵى نەشکێنم پارە و تەنانەت قاچاخچیشم بۆ دابین کرد، بەڵام ڕێگە نەبوو، قۆناغى شەشى سەرەتایى تەواو نەکردبوو، لە دوکانێکى کوتاڵکارى دەکرد و داواى کرد کە پارەى بدەمێ خۆى دوکانێک دابنێت و بڕى 40 وەرەقەشم بۆ دابین کرد، مێز و پێداویستیم بۆ کڕی بوو، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوەش دڵى داروینى ڕازى نەکرد و کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا."

me_ga.php?id=2031

سەبارەت بەوەى کە ئایا هەستیان بە هیچ ئاماژەیەک کردوە پێش خۆکوشتنى، باوکی داروین وتى، "هەموو شتێک ئاسایى بوو، هیچ شتێکى نەوتووە گومانى لەسەر بێت، تەنها ئەوە هەبوو زۆر هەوڵى دەدا کوردستان جێبهێڵێت، بەڵام نەبوونى ڕێگە و کەرەنتین ڕێگربوون لێى، تەنانەت لەو کاتەى خۆى خنکاند میوانمان هەبوو."

 

موزەفەر بارودۆخى خراپى کوردستانیش بەتایبەتى بۆ گەنجان بە هۆکارى سەرەکى لەدەستدانى کوڕەکەى دەزانێت و دەڵێت، "هەموو خێزانەکەم بە قوربانى ئەو کوڕەم کرد، ئەگەر گەنج کارێکى باشى ئەبێت ئەو کارەساتە دروست نابێت."

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

لە کۆتایى قسەکانیدا جەختی لەوەشکردەوە کە "من زۆر لەگەڵ کوڕەکەم خۆڕاگربووم، بەڵام گەنج زوو دڵى پڕ دەبێت و بەرگە ناگرێت، پەروەردەى کۆمەڵگەش ڕۆڵى زۆرە و تەنها پەروەردەى ماڵەوە بەس نییە، بەڵام بەهۆى بارودۆخەوە کۆمەڵگەش شێواوە، ئەوە من توانیم پێداویستیەکان بۆ کوڕەکەم دابين بکەم، بەڵام زۆر کەس هەیە ئەوەشى نییە."