گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین لێدوانی کازمی لەبارەى موچەی فەرمانبەران

2021.01.02 - 19:23
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین لێدوانی کازمی لەبارەى موچەی فەرمانبەران

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی دابەشکردنی موچە دەدات و ڕایگەیاند، "توانیومانە بەردەوام بین لە پێدانی موچەی فەرمانبەران و چاکسازییمان کرد و وەرەقەی سپیی ئابوریمان ئامادە کرد، هەموو ئەوانەش سەرباری قەیرانی قورسی دارایی و کۆرۆنا."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

کازمی لە میانی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیری و مامۆستای زانکۆ و شیکەرەوانی سیاسیی (2ی کانونی دووەمی 2020) وتی، "ڕێگەنادەین عێراق مایەپوچ بێت و دەبێت ساڵی 2021 ئاشکرابوونی ڕاستی گەورە بێت سەبارەت بە گەندەڵی."

 

وتیشی، "وڵاتانی جیهانی ئامادەی پشتیوانی عێراق و لەم ساڵانەی ڕابردوودا کەرتەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ، پەروەردە و تەندروستی گەشەیان پێ نەدراوە و و وێران کراون."

 

کازمی باسی لەوەشکرد، "ئەمساڵمان بە ئومێدەوە دەستپێدەکەین و قۆناغێکی تری نوێ دەکەینەوە کە پێکەوەبوون و بەردەوامیی لە چاکسازی دەوێت."

Image

دەشڵێت، "دەوڵەت لە شەش مانگی ڕابردووەوە متمانەی گەڕاندووەتەوە بۆ هێزە ئەمنییەکان و ئێستا پەیوەندی نێوان خەڵک و ئەو هێزانە زۆر باشترە، سوپاش لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەیە بۆ پاراستنی گەلەکەى لەدژی هەموو مەترسییەک."

 

ڕاشیگەیاند، "لەسەر ئاستی پەیوەندییە دەرەکییەکان، دەتوانم بە متمانەوە بیڵێم کە کاری ئەم شەش مانگەی حکومەت بووەتەهۆی دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێزتر و متمانەیەکی باشتری هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ عێراق و حکومەتەکەى، هەموو دراوسێکانمان هەوڵی پشتگیریکردنی هەستانەوەى عێراق دەدەن، هەمووان تێگەیشتوون کە هاوسەنگییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان پێویستی بە عێراقێکی بەهێز هەیە."

 

لەسەر ئاستی هەڵبژاردنی پێشوەختە، کازمی وتی، "زۆر ڕێگەی باشمان بڕیوە، ئێستا یاسای هەڵبژاردنەکان و کۆمسیۆنێکی دەستپاکمان هەیە، تەنها ئەوەمان ماوە دادگای فیدڕاڵی پێکبهێنین و پێکەوە لەگەڵ دەسەڵاتەکانی تردا کار بکەین."

 

"ئابوری عێراق بارمتەى نرخی نەوتە، لە دۆخی خراپی ئابور و بڵاوبوونەوەی کۆرۆناشدا، گەندەڵی تەڕ و وشکی پێکەوە سوتاندووە."