گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

سێ ڕۆژ پێش کوشتنی قاسم سلێمانی ترەمپ پرسیارێکی لە عادل عەبدولمەهدی کرد

2021.01.02 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
سێ ڕۆژ پێش کوشتنی قاسم سلێمانی ترەمپ پرسیارێکی لە عادل عەبدولمەهدی کرد

ناس کورد-

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند، قاسم سلێمانی پێش کوشتنی داوای لێکردووە عێراق ڕۆڵی نێوەندگیر ببێنێت لەنێوان سعودیە و ئێران، بڕیاریش بووە نامەیەکی ئێرانییەکان بۆ ئەو مەبەستە ڕادەستی سعودییەکان بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا (2ی کانونی یەکەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق باسی لە نهێنییەکانی پشت پەردەی ڕووداوی کوشتنی قاسم سلێمانی کردووە و ڕایگەیاندووە، "سلێمانی پێش کوشتنی داوای لێکردم عێراق ڕۆڵی نێوەندگێر ببێنێت لە نێوان سعودیە و ئێران و بڕیارێیش بووە نامەیەک ئێران بۆئەو مەبەستە ڕادەستی سعودییەکان بکەم، بەڵام دوای ڕووداوی کوشتنەکە نامە نەگەیشتە دەست سعودییەکان".

 

عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەر لە 36 کاتژمێر لە کوشتنی قاسم سلێمانی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵدا ئەنجامداوە و دوای لێکردووە دەرفەتێکی گفتوگۆکردن لەنێوان ئەمەریکا وئێراندا فەراهەم بکات."

 

ئەوەشی خستەوەتەڕوو، "ترەمپ شەوی سەری ساڵی 2020 لە کاتژمێر9:00  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوپاسی حکومەتی عێراقی کردووە کە توانیویەتی کۆتایی بە هەڵکوتانە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکا بکات لە بەغدا و لێی پرسیەوە، ئایا ئەوانەی هەڵیانکوتاوەتە سەر باڵوێزخانەکە عێراقی بوون یاخود ئێرانی بوون؟، ئەویش لەوەڵامدا پێی وتووە، "ئەوانە عێراقی بوون، وەک ناڕەزایەتییەک بەرانبەر بۆردومانکردنی چەکدارانی حەشدی شەعبی لەسەر سنوریی سوریا ئەو کارەیان کردووە".

 

عەبدولمەهدی باسی لەوەشکردووە، ترەمپ پێی وتووە "عێراقییەکان باش ئێرانییەکان دەناسن زیاتر لە ئەمریکییەکان، ئێوە دانوستکاری باشن، دەتوانن لەبری ئێمە دەرفەتێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانییەکان فەراهەم بکەن".

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

بەوتەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، ئەو نەیزانیوە کە پێشوەخت ئەمەریکا پلانی بۆ کوشتنی قاسم سلێمانی لە بەغدا دارشتووە.

 

بەرەبەیانی 3ی کانونی دووەمی 2020 لە هێرشێکی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی ئەمەریکا، قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارنی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت کەسی هاوەڵیان لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کرانە ئامانج و کوژران.