ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستیى عێراق ڕەتیدەکاتەوە ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى فایزەر لە عێراق گرانتر بێت و جەختلەوەشدەکاتەوە، لە سەرتاسەرى جیهان یەک نرخە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى تەندروستیى عێراق (شەممە 2ى کانونى دوومى 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیاى گشتیى بازاڕکردنى دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان جەختیلەوەکردووەتەوە کە نرخى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر - بیۆنتیک لەسەرتاسەرى جیهاندا یەک نرخە.
وەزارەتەکە ڕونیشیکردووەتەوە، ئەو هەواڵانەى باس لەوەدەکەن کە نرخەکەى لە عێراق جیاوازە دورن لە ڕاستییەوە و ئامانج لێیان شێواندنى هەوڵى وەزارەتەکەیە بۆ دابینکردنى ڤاکسینێکى پارێزراو.
ئەمەش دواى ئەوەدێت، پێشتر بڵاوکرایەوە گوایە ئەو ڤاکسینەى کۆمپانیاى فایزەر کە بڕیارە بهێنرێتە عێراقەوە گرانتر لە نرخى فەرمى کۆمپانیاکە دەفرۆشرێت.