گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جموجۆڵێکى نوێی سوپاى پاسداران

جموجۆڵێکى نوێی سوپاى پاسداران لە کەنداو دەستیپێکرد

2021.01.02 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
جموجۆڵێکى نوێی سوپاى پاسداران لە کەنداو دەستیپێکرد

ناس کورد- 

فەرماندەى سوپاى پاسدارانى ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، تاران ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەى هەر ئەگەرێک لەلایەن ئەمەریکاوە و هێزە دەریایەکانیشیان لەکەنداو لەحاڵەتى ئامادەباشیدان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکى دا بۆ ئاژانسە فەرمییەکانى ئێران کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، حسێن سەلامى، فەرماندەى سوپاى پاسدارانى ئێران (شەممە 2ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، سەردانى دوورگەى ئەبو موسایان کردووە بۆ هەڵسەنگاندنى ئامادەسازییە سەربازییەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەیارەکانیان کە هەڕەشە دەکەن، چاو لەهیچ هەڕەشەکیش ناپۆشن لەلایەن دوژمنانیانەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، دوورگەى تونبى گەورە و بچوک و ئەبو موسا جیانابنەوە لەسەربەخۆیى نیشتیمانى و هێڵى پێشەوەى بەرگرى ئێرانى بەڕووى نەیارانیاندا.

 

فەرماندەکەى سوپاى پاسداران جەختى لەسەر ئەوەشکردەوە، ئامادەسازییە بەرگری و جەنگییەکان لە دوورگەکانى ئێران پتەون و دڵنیاییان هەیە کە توانا و دەستکەوتى هێزى دەریاى ئێرانى لەباشترین دۆخیدایە.

 

سەلامى دەشڵێت، هێزى دەریاوانیان لەکەندا و تواناى بەرەنگاربوونەوەى ژێر دەریاییەکانى نەیارەکانیان هەیە و لەو ڕووەشەوە خاوەنى بۆمبێکى زۆرى دەریاى زیرەکن کە زۆر ئامانج دەپێکێت.

 

فەرماندەکەى سوپاى پاسداران دڵنیایى ئەوەش دەدات کە هێزە دەریاییەکانیان لە کەنداو تواناى بە ئامانج گرتنى نەیارەکانیان لە قوڵایى دەریاوە هەیە، ئەوەش لە ڕێگەى چەندین چەکى پێشکەوتوو و زیرەکەوە.

 

چەند ڕۆژێکە لەگەڵ نزیکبوونەوەى ساڵڕۆژی کوژرانى قاسمى سولەیمانیدا، ئێران و ئەمەریکا بە ناڕاستەوخۆ دەستیانداوەتە هەڕەشەکردن لە یەکتر و سبەینێش کە دەکاتە 3ى کانوونی دووەم ساڵێک تێپەڕدەبێت بەسەر ڕوداوى کوشتنى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمەریکاوە و ئێرانیش لە هەڕەشەکانى بۆ تۆڵەکردنەوەى خوێنى ناوبراو بەردەوامە.