ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر ڕایگەیاند، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو شایسته داراییه‌كانی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت کە بڕەکەی سێ ملیار و 428 ملیۆن دینارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هیمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت له لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگه‌یاند، " له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو شایسته داراییه‌كانی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت کە بڕی پاره‌كه سێ ملیار‌و چوارسه‌دو بیست و هه‌شت ملیۆن دینارە".
پێشتر، نەوزا کامل بەرێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (29ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە بە خەرجکردنی 200 ملیاری پارەی گەنمی جوتیاران بۆ سالی 2020 و بۆ ئەوەش بڕی 11 ملیار‌و 739 ملیۆنی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە وەکو گوژمەی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیاران و دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی سەری ساڵ ڕێککارە کارگێڕییەکان لەوبارەیەوە دەگیرێتەبەر و دواتر پارەکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەوەشی وت، "ئەم بڕە پارەیەی ڕەوانە دەکرێت گوژمەی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیارانە بۆ ساڵی 2020 و چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەمەش ڕاستەوخۆ گوژمەی پێنجەمی پارەی گەنمی جوتیاران خەرج بکرێت".
ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى