کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەپێی نوێترین ڕاپرسی ئاژانسی ڕۆیتەرز و کۆمپانیای جیهانی بۆ توێژینەوە دەرکەوتووە، زیاتر لە نیوەی ئەمریکییەکان، 51%ی بەشداربووان، پێیان وایە لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەمریکا شەڕ لە دژى ئێران بەرپا دەکات، بەراورد بە هەمان ڕاپرسی کە ساڵی ڕابردوو ئەنجام درابوو، ڕێژەى ئەگەرەکە لەناو هاوڵاتیاندا 8% زیادیکردووە.
بەپێی دەرئەنجامی ڕاپرسییەکە کە لەنێوان 17 بۆ 20ی ئایار ئەنجام دراوە، دیموکرات و کۆمارییەکان ئێران وەک هەڕەشە دەبینن و پێشبینی ڕوودانی شەڕیش دەکەن.
53%ی ئەمریکییەکان پێیان وایە ئێران هەڕەشەیەکی "ترسناک"، لەگەڵ ئەوەشدا، 60%ی بەشداربووان هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران ڕەتدەکەنەوە و تەنها 12% پشتگیری هێرشەکە دەکەن بۆسەر ئێران.
هاوکات لە هەر پێنج کەسێکی ئەمریکی، چواریان پێیان باشە ئەمریکا وەڵامی خێرای سەربازی ئێران بداتەوە ئەگەر هاتوو ئێران هێرشی کردەسەر ئەمریکا.