ناس کورد-
لەرۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە كە یەكەم ساڵڕۆژی کوشتنی قاسم سلێمانی نزیك بووەتەوە ئامادەكاریی و دڵەخورتێی زۆر هەیە لەبارەی ئەگەری بەریەككەوتنی ئەمەریكا و ئێران لەسەر خاكی عێراق و سەرچاوە ئاگادارەكانی بەغداش دەڵێن، دۆخەكە لە سێ ئەگەردا قەتیس بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێكدا كە (شەممە 2 كانوی دووەمی 2020) بڵاویكردەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، جەخت دەكاتەوە، بەغدا دڵنیا نییە چی روودەدات، چونكە پەیوەندییەكانی تاران و واشنتۆن لە كەناڵیترەوە رێكدەخرێت و بەبەغدادا گوزەر ناكات، بەڵام راوێژكار و شارەزایانی سێ ئەگەر پێشبینی دەكەن لەم چەند كاتژمێرەی كە دادێت، کە ئەمانەن:
ـ شەڕی كراوە روونادات، ئەمەش پەیوەندی بە حساباتی تاران و خۆلادان لەترەمپەوە هەیە.
ـ ئەگەری ئەوە لەئارادا نییە عێراق ببێتە گۆڕەپانی بەریەككەوتن، چونكە پێگە ستراتیژییەكانی تاران ئاشكرا و بەردەستە بۆ ئەمەریكا، هەر ئەمەش لە لێدوانی قائانی دەخوێنرێتەوە كە وتی، لەماڵی خۆیان تۆڵەیان لێ دەكەینەوە.
ـ رۆژی یەكشەممە لە گۆڕەپانی تەحریر بڕیارە ساڵیاد و مەراسیمێك بەرێوەبچێت، ئەگەری ئەوە هەیە میلیشیاكان و هێزە وەلائییەكان ئەمە بقۆزنەوە بۆ هێرش لەسەر هەرشتێك بەبەرژەوەندی ئەمەریكای بزانن و حكومەتی ئەمەریكاش ئامادەكاریی بۆ ئەمە دەكات.