گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لەبارەی بڵاوبوونەوەی ’’پەتایەکی مەترسیدار’’ لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.01.02 - 13:15
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی بڵاوبوونەوەی ’’پەتایەکی مەترسیدار’’ لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی فێرکاری منداڵان لە هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ لە ناو منداڵان ڕونکردنەوە دەدات و ئەوەش دەڵێت، بۆ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشوو نەخۆشی لەناو منداڵان کەمتر بووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. مەحمود محەمەد سادق, بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی فێرکاری منداڵان لە هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (2ی کانونی دووەمی 2021) لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتایەک کە باس دەکرێت لەناو منداڵاندا (کۆخەو ڕشانەوە) زیادیکردووەو چەندین حاڵەت لە نەخۆشخانەکە هەیە، ڕایگەیاند، ئەوەی دەوترێت لەوبارەیەوە دورە لە ڕاستییەوەو ساڵانە لەم وەرزەدا هەندێک حاڵەتی کۆکە و هەڵامەت هەیە جگە لەوە هیچ پەتایەکی مەترسیدار نییە.

 

ئەوەشی وت، "بۆ ئەمساڵ بەراورد بەساڵانی پێشوو ژمارەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکەمان زۆر کەمتر بووەتەوە ئەوەش بەهۆی کەمی تێکەڵاوبوونی منداڵان و نەبوونی باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان". 

 

جەختی لەوەشکردەوە، هیچ پەتایەکی نوێ و مەترسیدار لە نەخۆشخانەکە نییەو ئەوەی هەیە تەنها پەتای وەرزیە و ساڵانە بەهۆی هاتنی سەرماوە هەبووە.