ناس کورد-
حکومەتی عێراق ڕۆژی یەكشەممەی وەك درێژكراوەی پشووی سەری ساڵ ڕاگەیاندووە و وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، پشووەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2ی کانونی دووەمی 2021) لە لێدوانێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاندووە، "ئەو پشووە فەرمییەی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بۆیە ڕۆژی یەکشەممە 3ی کانونی دووەمی 2021 دەوامی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وتووە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی زایینی لە ڕۆژی 27ی کانوونی یەکەمی 2020ەوە تاوەکو 3ی کانوونی دووەمی 2021ی کردبووە پشوو کە دەکاتە هەفتەیەک، بۆیە پێویست ناکات پشووی دیکەی هەبێت".