ناس کورد-
شێخ نەهرۆ محەمەد کەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی لەجیهان بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی فەرمانبەرانی كوردستان دەدات و دەشڵێت، چیتر دەسەڵاتی سیاسی ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی لەجیهان، بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە وتەیەكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، " مەرجەعی كەسنەزانی كێشەی كوردی گرتووەتە ئەستۆی خۆی و مژدەی خۆشی پێیە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و بەڵێن دەدەین كێشەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەکەین."
لە وتەكەیدا دووپاتیشیكردەوە كە چیدی دەسەڵاتی سیاسی ناتوانێت كێشەكان چارەسەربكات و مەرجەعی كەسنەزانی بە سەركردایەتی خودی خۆی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتە ئەستۆی خۆی و پڕۆژەی گەورەیان بەدەستەوەیە بۆ هەرێم .
شێخ نەهرۆ ئاشكراشی كرد كە سلێمانی دەكاتە پایتەختی تەسەوف لە جیهاندا و دەبێتە ناوەندێكی جیهانی و ئەم هەنگاوەش سودێكی زۆری دەبێت بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان.