گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توندوتیژی بەرامبەر پیاوان

یەکێتی پیاوان ئاماری کوشتن و خۆکوشتنی پیاوانی لە شەش ساڵی ڕابردوو بڵاوکردەوە

2021.01.02 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی پیاوان ئاماری کوشتن و خۆکوشتنی پیاوانی لە شەش ساڵی ڕابردوو بڵاوکردەوە

ناس کورد-

یەکێتی پیاوانی کوردستان ڕایگەیاند، لە شەش ساڵی ڕابردوودا 467 پیاو لە هەرێمی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و 37 پیاویش لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە بە هاوکاری کەسانی دیکە کوژراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەکێتی پیاوانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 2ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "لەساڵی 2020-دا 553 سکاڵای پیاوان لە یەکێتییەکەیان تۆمارکراوە، هەروەها 90 پیاو خۆیان کوشتووە و هەشت پیاویش لەلایەن ئافرەتانەوە کوژراون کە زۆرترینە لە شەش ساڵی ڕابردوودا."

 

لە کۆنفرانسەکەدا یەکێتییەکە ئامارەکانی شەش ساڵی ڕابردووی ئاشکراکرد و بەگوێرەی ئامارەکە لە ساڵی 2014وە تاوەکو کۆتایی 2020، 467 پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و 37 پیاویش لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە بە هاوکاری کەسانی دیکە کوژراون."

 

ئامارەکان لە ساڵی 2014وە تاوەکو 2020 بەمجۆرەن:

 

- 2014،  409 سکاڵا تۆمارکراون، 60 پیاو خۆیان کوشتووە و پێنج پیاویش لەلایەن ژنانەوە کوژراون.

 

- 2015، 526 سکاڵا تۆمارکراون، 63 پیاو خۆیان کوشتووە و  شەش پیاو لەلایەن ژنانەوە کوژراون.

 

- 2016، 583 سکاڵا تۆمارکراون، 70 پیاو خۆیان کوشتووە، هەشت پیاو لەلایەن ژنانەوە کوژراون. 

 

یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، ئامارەکان دەرخەری ئەوەن پیاوان لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپدان و توندوتیژییەکان بەردەوام لە زیاندبووندان. 

 

 

- 2017 614 سکاڵا تۆمارکراون، 47 پیاو خۆیان کوشتووە و پێنج پیاو لەلایەن ژنانەوە کوژراون.

 

- 2018، 558 سکاڵا تۆمارکراون، 112 پیاو خۆیان کوشتووە و پێنج پیاو لەلایەن ژنانەوە کوژراون.

 

- 2019، 545، 84 پیاو خۆیان کوشتووە و پێنج پیاو لەلایەن ژنانەوە کوژراون.

 

- 2020، 553 سکاڵا تۆمارکراون، 91 پیاو خۆیان کوشتووە و هەشت پیاو لەلایەن ژنانەوە کوژراون.