کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایشى نیشتمانى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانى ئێران ڕایگەیاند، ئامانجى سعودیە دروستكردنى فه‌وزایه‌كى گه‌وره‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا.
حیشمه‌توڵا فه‌لاحه‌ت پیشه، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایشى نیشتمانى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه لە تویتێکیدا نوسیویەتى، "به‌ئامانجگرتنى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا و داواكارى بۆ به‌ستى لوتكه‌ى عه‌ره‌بى، هه‌موو ئەوانە به‌شێكن له سیاسه‌تى سعودیه له‌پێناو ئاڕاسته‌كردنى ناوچه‌كه بۆ ئاژاوه‌یه‌كى گه‌وره".
فه‌لاحه‌ت پیشه بڕواى وایه سعودیه له‌ڕێگه‌ى ئه‌م كارانه‌وه ده‌یه‌ویت گه‌مارۆى ئێران بدات و دەڵێت، "هه‌ماهه‌نگى و ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى وڵاتانى كه‌نداو و كۆمكارى عه‌ره‌بى له‌پێناو دروستكردنى هاوپه‌یمانیه‌تیه دژى ئێران، ئه‌گه‌ر بتوانێت".