گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لە ساڵی ڕابردوو 59 هاووڵاتی کورد لە ئێران لە سێدارە دراون

2021.01.02 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
لە ساڵی ڕابردوو 59 هاووڵاتی کورد لە ئێران لە سێدارە دراون

ناس کورد-

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2020 حوکمی لە سێدارەدانی 59 هاووڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێکراوە و یەکێک لەوانەش تیرباران کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاماری دۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلکارییەکانی بەرانبەر هاووڵاتیانی کورد لە ئێران بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ساڵی 2020 لانیکەم حوکمی سێدارەی 59 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە و کە چوار کەسیان بەندکراوی سیاسی بوون و 51 کەسیش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، هەروەها یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی کورد تیربارانکراوە، هەروەها حوکمی سێدارەی دوو مێرمنداڵ و ژنێک جێبەجێ کراوە.

 

باسی لەوەشکردووە، لە ماوەی ساڵی 2020دا لانیکەم 238 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و برینداربوون کە 59 کەسیان کوژراون و 179 کەسیان بریندار بوون و 197 کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران و تورکیا بوونەتە قوربانی و حاڵەتەکانی دیکەش بەهۆی ڕووداوی سروشتی، تەقینەوەی مین...هتد بووەو پێنج لە قوربانییەکانیش مێرمنداڵ بوون.

 

باس لەوەشکراوە، لە ساڵی 2020دا لانیکەم 30 هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی و 14 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و سێ لەو کەسانەش بە تەقەی هێزەکانی تورکیا کوژراون، جگە لەوەش نزیکەی 40 هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنی بەجێماوی شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێراق بوونەتە قوربانی و 10 کەسیان گیانیان لە دەستداوە، هەروەها لەو ساڵەدا 22 بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە 9 حاڵەتیان بە هۆی تووشبوونیان بووە بە پەتای کۆرۆنا و سێ هاووڵاتیش لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکان گیانیان لە دەستداوەو هاوڵاتییەکیش دوای دەستبەسەرکران بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.