گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەگەر هەیە ئێران هێرش بکات’’

بەرپرسێکى ئەمەریکا: ئەگەر هەیە ئێران هێرش بکات

2021.01.01 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى ئەمەریکا: ئەگەر هەیە ئێران هێرش بکات

ناس کورد- 

بەرپرسێکى ئەمەریکا دەڵێت، بەپێى چەند زانیارییەک ئاماژەى ئەوە هەیە ئێران پیلانى هێرشکردنى بۆ سەر هێزەکانى ئەمەریکا لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەبێت، یاخود هێرشکردنەسەر هەر بەرژەوەندییەکى لە ناوچەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵى "NBC"ی ئەمەریکی لەسەر زارى بەرپرسێکى ئەو وڵاتەوە (1ى کانوونى دووەمى 2021) بڵاوىکردووەتەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ساڵیادى کوژرانى قاسم سولەیمانیدا، بەپێى چەند ئاماژەیەک کە پێیانگەیشتوون، ئەگەرى ئەوە هەیە دەسەڵاتدارانى ئێرانى بیر لە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا بکەنەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئیدارەى ئەمەریکا ئەو جموجۆڵەی بەرپرسانى ئێرانیان بەجدى وەرگرتووە، بەتایبەت دواى ئەوەى ئەمەریکا نەیتوانى نیەتى تەواوەتى ئێران لەسەر ئەو ڕوداوانە ئاشکرا بکات، جاروباریش لەلایەن بەرپرسانى ئەمەریکاوە پێشبینى نەهاتنەدى ئەو ئەگەرانە دەکرێت.

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەمەریکا لە ماوەی ڕابردوودا و لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا دوو فڕۆکەى جۆرى "بى 52"ى ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.