گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە تاپڕ خۆی کوشتووە

قەڵادزێ؛ گەنجێک پاش دوو ڕۆژ لە گەڕانەوەی لە تورکیا خۆی کوشت

2021.01.01 - 21:45
App store icon Play store icon Play store icon
قەڵادزێ؛ گەنجێک پاش دوو ڕۆژ لە گەڕانەوەی لە تورکیا خۆی کوشت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە قەزای پشدەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ خۆی کوشت و بە وتەی باوکیشی، کوڕەکەی بەمەبەستی چوونی بۆ ئەوروپا لە تورکیا بووە، بەڵام دوو ڕۆژە گەڕاوەتەوە و ئەمشەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (هەینی 1ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "کاتژمێر  8:00ی ئەمشەو تەرمی گەنجێک بە ناوی (هـ . م . ع ) لەدایک بووی ساڵی 2000 کە دانیستووی گوندی دارەشمانەی سەر بەناحیەی هەڵشۆیە لە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنەواری یەک فیشەکی چەکی جۆری (تاپڕ) بە سەر جەستەیەوە هەیە."

 

ئاماژەی بەوەشكڕدووە، بەوتەی باوکی، "کوڕەکەی ماوەیەک لە تورکیا بووە بەمەستی چونی بۆ دەرەوەی وڵات و دوای دوو ڕۆژ گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە خۆی کوشتووە، پێش سەفەرەکەشی چەند جارێک بردویانە بۆ لای پزیشک، چونکە باری دەرونی ناجێگیر بووە."

 

پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، " پاش توێکاری بۆ لاشەکەی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو."