گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەوڵی کوشتنی دۆناڵد ترەمپ’’

ئێران لەبارەی هەوڵدان بۆ کوشتنى دۆناڵد ترەمپ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.01.01 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران لەبارەی هەوڵدان بۆ کوشتنى دۆناڵد ترەمپ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەتیکردەوە حەسەن ڕۆحانى بەڵێنى کوشتنى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکاى دابێت لەتۆڵەى کوشتنى قاسمى سولەیمانیدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى تویتێکى دا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران (1ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، کوژرانى سەرکردە بیانییەکان پڕوپاگەندەیەکى بازرگانیى ئەمەریکى ئیسرائیلیە نەک ئێرانى.

 

خەتیب زادە داواش لە ڕۆژنامەى واشنتۆن تایمزى ئەمەریکا دەکات "زیاتر پێبگەن لەوە باشترە هەواڵى درۆ لە دژى ئێران بڵاوبکەنەوە، چونکە خوێنەرى ئەو ڕۆژنامەیەش شایستەى بابەتى باشترن."

 

ئەوەش دواى ئەوە هات، پێشتر ڕۆژنامەى واشنتۆن تایمزى ئەمەریکى بڵاویکردەوە، حەسەن ڕۆحانى، سەرۆک کۆماری ئێران بەڵێنى کوشتنى دۆناڵد ترەمپى داوە لەتۆڵەى کوشتنى قاسم سولەیمانیدا.