گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکى بەریتانی: لەدوای ڕەمەزان سعودیە سەلمان عۆدە و عەوەز قەرەنی لەسێدارە دەدات

2019.05.21 - 21:45
ڕۆژنامەیەکى بەریتانی: لەدوای ڕەمەزان سعودیە سەلمان عۆدە و عەوەز قەرەنی لەسێدارە دەدات
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکى دیاری بەریتانی ڕایگەیاند، بەرپرسانی سعودیە سزای لەسێداران بۆ هەریەکە لە سەلمان عۆدە و عەوەز قەرەنی و عەلی عەمر بانگخواز و بیرمەندی ئیسلامی دەردەکەن کە ئێستا لە زیندانەکانى ئەو وڵاتەدان. لە ڕاپۆرتێکیدا، ڕۆژنامەى میدڵ ئیست ئای لە زاری دوو بەرپرسی باڵای سعودییەوە و کەسێکى نزیک لەو سێ بانگخوازە ئاشکرای کردووە، بە ماوەیەکى کەم دوای مانگی ڕەمەزان و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆر، سعودیە ئەو سێ بانگخواز و بیرمەندە لەسێدارە دەدات. . سەلمان عۆدە لە مانگی ئەیلولی 2017دا و لەدوای سێ مانگ لە گەمارۆی وڵاتانى خەلیج بۆسەر قەتەر دەستگیرکرا دوای ئەوەى لە تویتێکدا نزای بۆ ئاشتەوایی هەردوو وڵات کرد. هەر لە ساڵی 2017دا، عەوەز قەرەنی کە بانگخواز و ئەکادیمی و نوسەرێکى ئیسلامییە و عەلی عومەری کە میدیاکارێکى بەناوبانگە للایەن بەرپرسانى سعودییەوە دەستگیرکران. . سەرچاوەیەکى تری سعودیە هەواڵەکەی بۆ ڕۆژنامەکە پشتڕاستکردووەتەوە، بڕیار بوو ئەو سێ کەسە لە 1ی ئایاردا دادگایی بکرێن، بەڵام بەبێ هیچ هۆکارێک دواخرا.