ناس کورد-
سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم باس لەوەدەکەن، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلیکی سەرما و بەفر بارین هەریمی کوردستان دەگریتەوە و تاوەکو کۆتایی مانگ بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم کە "ناس کورد" (هەینی 1ی کانوونی دووەمی 2021) بەدواداچوونی بۆ کردووە، "لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە تاوەکو کۆتایی مانگ شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین ناوچەکە دەگرێتەوە."
ئاماژە بەوەشدەکەن، "لەگەڵ ئەوەشدا بارابارینی ئەمساڵ کەمتر دەبێت بەراورد بەساڵانی ڕابردوو و ئەو ڕۆژانەی کە کەش ئاساییە زیاتر دەبێت لەو ڕۆژانەی باران و بەفری تێدا دەبارێت."