گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بەوێنە؛ بەهۆی پێنەدانی موچە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی ئەردۆگان لە لیبیا خۆپیشاندان دەکەن

2021.01.01 - 20:58
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ بەهۆی پێنەدانی موچە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی ئەردۆگان لە لیبیا خۆپیشاندان دەکەن

ناس کورد- 

دواى ئەوەى بۆ ماوەى پێنج مانگە موچەیان وەرنەگرتووە، چەکدارە بەکرێگیراوەکانى تورکیا لە لیبیا کە زۆرینەیان سوریین دەستیانکرد بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى دەربڕین لەدژى ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى سەربازى ئاگادار (هەینی 1ی کانوونی دووەمی 2021) بە میدیاکانى لیبیاى ڕاگەیاندووە، دەیان چەکدارى بەکرێگیراوى سورى لەلایەن تورکیاوە لەکۆلێژى پۆلیس لەتەڕابلۆس بەهۆى دواکەوتنى موچەکانیانەوە دەستیانکردووە بە خۆپیشاندان.

 

میدیاکانى لیبیا گرتەیەکى ڤیدیۆیى ناو سەربازگەکەیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، دەیان چەکدارى بەکرێگیراوى تورکیا لەو وڵاتە گردبوونەتەوە و ناڕەزایی دەردەبڕن.

 

سەرچاوەکە دەشڵێت، ئەو گرتە ڤیدیۆییە لەسەربازگەى کۆلێژەکەوە دزەى پێکراوە و بەهۆى ئەوەى ئەو چەکدارانە دووچارى قەیرانى دارایى بوونەتەوە و لەوەش تووڕە بوون کە بۆ ماوەى پێنج مانگە موچەکانیان دواکەوتووە.

 

سەرچاوەکە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، بڕى ئەو موچەیەى کە دواکەوتووە و نەدراوەتە ئەو چەکدارانە بۆ هەر یەکێکیان گەیشتووەتە بڕى 10 هەزار دۆلار.

 

ماوەى چەند مانگێکە تورکیا بەردەوامە لەڕەوانەکردنى چەکدارى سورى بەکرێگیراو بۆ لیبیا بەمەبەستى پشتیوانیکردنى حکومەتەکەی سەڕاج لەدژى حکومەتەکەى خەلیفە حەفتەر لە لیبیا، ئەو کارەى تورکیاش کاردانەوەى نێودەوڵەتى و ناوخۆى لیبیاى بەدواى خۆێدا هێناوە.