گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بۆ گەیشتن بە ئەمەریکا کیم جۆنگ ئون پەنا بۆ ئەوروپا دەبات

2021.01.01 - 20:22
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ گەیشتن بە ئەمەریکا کیم جۆنگ ئون پەنا بۆ ئەوروپا دەبات

ناس کورد- 

ڕۆژنامەى ووڵ ستریت جۆرناڵ لەسەر زارى سەرچاوەیەکەوە  بڵاوى کردووەتەوە، لەمیانەى کۆبونەوەیەکى نێوان باڵیۆزى کۆرۆیاى باکوور لەبەرلین و بەرپرسێکى ئەوروپادا، کۆریاى باکوور ئارەزووى دروستکردنى پەیوەندییەکى پتەوى لەگەڵ ئەمەریکادا داوە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی ئاسایی بکاتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاپۆتى ڕۆژنامەکەدا کە "ناس کورد" (1ى کانوونى دووەمى 2021) بەدواداچوونى بۆ کردووە، تیشک خراوەتە سەر ئەوەى، کۆریاى باکوور لەساڵى 2020 دووچارى چەندین ئاڵنگارى بووەتەوە، لەوانە پەتاى کۆرۆنا و زنیجرە زریان کە بووەتە هۆى فشارێکى زۆرى ئابوورى لەسەرى و هێندەى تر سزاکانى کە لەلایەن ئەمەریکاوە بەسەریدا سەپێنراوە سەختترکردووە و زۆربەى باڵیۆزى وڵاتانیش ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتووە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کۆریاى باکورى پەیوەندى بە لیژنەیەکى پەرلەمانى ئەوروپاوە کردووە کە ڕاسپێدراوە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نیمچە دوورگەى کۆریا بۆ ئەوەى کۆبوونەوەیەک بکرێت پێش ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکەى ئەمەریکا لەڕێگەى ئۆنلاینەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لۆکاس ماندل، سەرۆکى شاندى پەرلەمانى ئەوروپاش ڕەزامەند بووە لەسەر وتووێژێکى نافەرمى لەڕێگەى ئۆنلاینەوە لەگەڵ باڵیۆزى کۆرۆیاى باکوور لەبەرلین بکات. 

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، بەرپرسانى کۆریاى باکوور پێشنیارێکى دەگمەنیان کردووە بۆ بەردەوام بوون لەگەڵ ئەوروپادا لەسەرەتاى مانگى کانوونى یەکەمەوە لەڕێگەى باڵیۆزخانەى بەرلینەوە کە ئێستا ئەو وڵاتە زیاتر پشتى پێدەبەستێت بۆ پەیوەندییەکانى دواى دەرچوونى بەریتانیا لەیەکێتى ئەوروپا.

 

سەرچاوەکە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، لەمیانەى وتوێژەکەدا کە کاتژمێرێکى پێچووە باڵیۆزى کۆریای باکور ئامانجى وڵاتەکەى دووبارە کردووەتەوە کە خواستى پەیوەندییەکى پتەوی لەگەڵ ئەمەریکادا هەیە بەمەرجێک واشنتۆن واز لەدژایەتى کردنى ئەو وڵاتە بهێنیت.

 

سەرچاوەکە باسى لەوەشکردووە، داواکارییەکەى کۆریای باکووریش لەلایەن ئەمەریکاوە بەئەرێنی وەرگیراوە، بەهۆی ئەوەى ئیدى لەگەڵ دەستبەکاربوونى جۆ بایدن دا هەڵوێستى پیونگ یانگیش لەتاریکیدا نامێنێتەوە.

 

سەرچاوەکە ئەوەشى درکاندووە، کۆریاى باکوور و پەرلەمانى ئەوروپا ئومێدیان خواستووە کە ئاڵۆگۆڕى شاند هەبێت لەچەند مانگى داهاتوودا.