گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سلێمانی؛ کچێک لەسەر پردێک خۆی هەڵدایە خوارەوە و کەوت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا

2021.01.01 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ کچێک لەسەر پردێک خۆی هەڵدایە خوارەوە و کەوت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا

ناس کورد-

ئەمشەو هەینی، کچێک لەسەر پردێکی پەڕینەوە لە شەقامی 60 مەتری سلێمانی خۆی خستەخوارەوە و لەوکاتەدا کەوتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە لەکاتی ڕۆشتندا بووە، لە ئێستاشدا تەندروستیی ناجێگیرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی (هەینی 1ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەمشەو هەینی کچێک لەسەر پردێکی پەڕینەوە لەسەر شەقامی 60 مەتری سلێمانی لە نزیک گەڕەکی چوارچرا خۆی هەڵداوەتە خوارەوە."

 

وتیشی، "لەکاتی خۆ هەڵدانەخوارەوەی کەوتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بە شەقامەکدا ڕۆشتووە، لەئێستاشدا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنە و تەندروستیی ناجێگیرە."

 

ئاماژەی بەوەشكرد، "کچەکە کورد نییە و بیانییە، تەمەنی 21 ساڵە و لەژێر چاودێری ورد دایە."