گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێزی ڕزگاریی عەفرین

هێزی ڕزگاریی عەفرین: لەساڵی ڕابردوو 265 داگیرکەری تورکیامان کوشتووە

2021.01.01 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
هێزی ڕزگاریی عەفرین: لەساڵی ڕابردوو 265 داگیرکەری تورکیامان کوشتووە

ناس کورد-

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، ئامار و ئەنجامی چالاکیی شەڕڤانانی لە ماوەی ساڵی 2020-دا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین و دەوروبەرری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 265 چەکدار و سەربازی دەوڵەتی تورک کوژراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەینی 1ی کانوونی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، " دوای داگیرکەردنی عەفرین، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو جۆرە کردەوەیەکی دژە مرۆڤانەی لە ناوچەکە ئەنجامدا، لەوانە؛ کوشتن، ڕفاندن و قڕکردن و تائێستاش بەردەوامە، لەلایەکەوە دیمۆگرافیای عەفرین دەگۆڕێت، لەلایەکی تریشەوە هەوڵی لە ناوبردنی سروشت و شوێنەوارە میژووییەکانی عەفرین دەدات، ڕۆژانە هاوڵاتیان و سروشتی ناوچەکە دەکاتە ئامانج، ئەو خەڵکەش بەهۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئاوارەبوون، دیسان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە قڕکردنێک دەبنەوە."

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "  لە ساڵی 2020-دا بە گشتیی 153 چالاکی دژی سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامیاندا 265 چەتە و سەربازی دەوڵەتی تورک کوژراون، کە 30 چەکداریان سەربازی سوپای تورک و 235ی دیکەش ئەندامی گروپە چەتەکان بوون."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا، بە گشتیی 214 داگیرکەر برینداربوون، کە 172ـیان چەتە و 42ـشیان سەربازی سوپای تورک بوون."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "لە ساڵی 2020ـدا، 375 جار ناوچەکە تۆپباران کراوە، لەو هێرشانەدا، حەوت هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵ بووە، 14ی دیکەش بریندرابوون، هەروەها چەتەکان دوو جار هێرشی زەمینییان بۆسەر ناوچەکە ئەنجامداوە."

 

لە کۆتاییشدا هاتووە، "لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا، هەروەها 20 هەڤاڵمان شەهیدبوون."