گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا زانیاری لەبارەی بودجە

پەرلەمانتارێک: بودجەیەک پەسەند دەکەین حکومەت پەڵپى لێنەگرێت

2021.01.01 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: بودجەیەک پەسەند دەکەین حکومەت پەڵپى لێنەگرێت

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێک لەهاوپەیمانى سائیرون جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پەرلەمان پڕۆژە بودجەیەک پەسەند دەکات بەپێى خواست و داواکارى خەڵکى بێت و حکومەتیش پەڵپى لێنەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، سەلام شەمەرى، پەرلەمانتار لەفراکسیۆنى هاوپەیمانى سائیرون لەپەرلەمانى عێراق (1ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، هەموو لایەنە سیاسیەکان لەسەر ئەوە سوورن لەپڕۆژە یاسایى بودجەى ئەم ساڵدا هیچ لێبڕینێک نەکرێت لە موچەی موچەخۆرانى ئاسایى و پڕۆژەکەش پێداویستیەکانى خەڵکى پڕبکاتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بودجەکە زۆر دوا ناکەوێت و لەم مانگەدا یاخود لەسەرەتاى مانگى داهاتوودا تێپەڕدەبێت و پەرلەمانیش پرۆژە بودجەیەک پەسەند دەکات بەپێى خواست و داواکارى خەڵک وڵات بێت و حکومەتیش پەڵپى لێنەگرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای دزەکردنی نوسراوی پڕۆژەیاساکە بۆ میدیاکان، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت کە تیایدا نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار دینار دانراوە و بە چەند میکانیزمێکیش باج لەسەر موچەخۆران دادەنرێت.