گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوربانیانی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ

وەزارەتی تەندروستی: ئاهەنگەکانی سەری ساڵ گیان لەدەستدانێک و 62 برینداری لێکەوتەوە

2021.01.01 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی: ئاهەنگەکانی سەری ساڵ گیان لەدەستدانێک و 62 برینداری لێکەوتەوە

ناس کورد-

لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا لە عێراق، بەهۆی یاریی ئاگرین و تەقەکردنەوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و 62 کەسیش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەندراوێکدا سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، (هەینی 1ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە عێراق بەهۆی تەقاندنی فیشەک (تەقەی خۆشی) کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەها بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە 25 کەس بەشێوەی جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە، جگە لەوەی هەر لەکاتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە کەرکوک ئاگر لە بینایەک کەوتەوە و بە هۆیەوە 30 کەس برینداربوون.

 

بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەوە ئاماری سەرەتاییە و ڕەنگە ژمارەکان زیاتر ببن، دەشڵێت، "برینی هەندێک لە بریندارەکان سەختە."