گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهاتی نەوت زیادیکردووە

’’داهاتی نەوت بەراورد بە مانگی ڕابردووتر نزیکەی ملیارێک دۆلار زیادی کردووە’’

2021.01.01 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
’’داهاتی نەوت بەراورد بە مانگی ڕابردووتر نزیکەی ملیارێک دۆلار زیادی کردووە’’

 ناس کورد-

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 88 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە و داهاتەکەشی زیاتر بووە لە چوار ملیار و 213 ملیۆن دۆلار و بەراورد بە مانگی ڕابردووتر نزیکەی ملیارێک دۆلار زیادی کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق (هەینی 1ی کانوونی دووەمی 2021) ئامارێکی تایبەت بە هەناردەکردنی نەوت لە مانگی کانوونی یەکەمی 2020دا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەرمیلێک نەوت لەو مانگەدا بە زیاتر لە 47 دۆلار فرۆشراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی رۆژانەی نەوتی هەناردەکراو گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 846 هەزار بەرمیل و بەکۆی گشتییش 88 ملیۆن و 211 هەزار و 750 بەرمیل نەوتیان لە کێڵگە نەوتییەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق و کەرکوک هەناردە کردووە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی مانگی رابردوویان نزیکەی چوار ملیار و 213 ملیۆن و 432 هەزار دۆلار بووە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، داهاتی نەوتی مانگی رابردووتر واتە تشرینی دووەمی 2020  سێ ملیار و 282 ملیۆن و 394 هەزار دۆلار بوو.