گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرتە ڤیدیۆکەی جیهان هاشم

قایمقامیەتی ھەولێر لەسەر ڤیدیۆیەکی جیهان هاشم ڕوونکردنەوە دەدات

2021.01.01 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
قایمقامیەتی ھەولێر لەسەر ڤیدیۆیەکی جیهان هاشم ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئارایشتگایەکی خانمان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کردنەوەی ئەو ئارایشتگایە و لە هەمان رۆژی داخستنی، هەواڵێکی بێ بنەمایە و دوورە لە راستییەوە، دەشڵێت، جیهان هاشم خاوەنی ئارایشتگاکە نییە و تەنها کاری ڕیکلام دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاند، " بە پێویستمانزانی ڕوونکردنەوەیەک بدەین لەسەر ھەندێک کەس و پەیجی سۆشیال میدیا ، کە ھەواڵی بێ بنەماو دوور لەڕاستی و چەواشەکاری بڵاودەکەنەوە ، لەبارەی داخستنی سەنتەری تەجمیل و صالۆن beauty box (KA) لەشاری ھەولێر، کە گوایە دوای داخستنی ئەو ئارایشتگایە لەلایەن قایمقامیەتی ھەولێر لەھەمان ڕۆژدا کراوەتەوە ."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "بۆ بەرچاو و ڕوونی ھەموولایەک ھەرشوێنێک لەلایەن قایمقامیەتی ھەولێرەوە دادەخرێت، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دوای وەرگرتنی ڕێکاری  پێویست و سزای پێبژاردن، بە پێی بەیانی ژمارە 52ی ساڵی 2020 ی وەزارەتی ناوخۆ کەلە 2020.10.24 دەرچووە ، مامەڵە لەگەڵ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکرێ کەوا دەبنە ھۆی دروستبوونی قەرەباڵغی بەرکەوتنی ھاوڵاتیان، ئەم ئارایشتگایەش داخرا وەک شوێنەکانی تر سزای پێبژاردنی بۆ کرا بە بڕی یەک ملیۆن دینار، ھەروەھا بەڵێننامەی لێ وەرگیرا پابەندی سەرجەم ڕێنماییەکان بێت."

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "بۆ زانیاری زیاتر ئەو ئارایشتگایە ھی کەسێکە کە ناوی لەگرێبەستی ھاوپێچ و پسوولەی سزادان ھاتووە، ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدیۆکەیەوە دەرکەوتووە، تەنھا بۆ کاری ڕێکلام لەو شوێنە بووە."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە جیهان هاشم بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، "با بزانین ئارایشتگاکە داخراوە یاخود نا؟" دواتریش دەچێتە نێو ئارایشتگاکە و ئارایشتگاکە کراوەتەوە.