ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە بەگوێرەی ئامارەکە، لە کۆی زیاتر لە 41 هەزار پشکنین 902 توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، لە بەرامبەردا 1976 توشبوو چاکبوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەگوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی کە (هەینی 1ی کانوونی دووەمی 2021) بڵاویکردووەتەوە، 11 توشبووی دیکە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانییە بە چوار حاڵەت.