ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڤاکسینی فایزەری وەک یەکەم پێکوتەی دژبە نەخۆشییەکە بۆ بەکارهێنانی لەدۆخی ناوکاودا پەسەندکردووە، عێراقیش گرێبەستی بۆ هاوردەکردنی ڤاکسینەکە واژۆکردووە و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا بگاتە وڵات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا (1ی کانوونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە "ڤاکسینی فایزەر توانیویەتی وەک یەکەم ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە مۆڵەتی بەکارهێنان وەربگرێت بۆ دۆخی لەناکاو".
ئەوەشخراوەتەڕوو" ڤاکسینەکە لەلایەن دەستە تەندروستییەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا و ڕێگەی پێدراوە، عێراقیش گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر- بیونتیک، واژۆکردووە، بۆیە بڕیارە بە زووترین کات ڤاکسینەکە بگات بە عێراق.