گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەبارەى بڵاوەپێکردنى هێز لەناو شارى بەغدا 

2021.01.01 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەبارەى بڵاوەپێکردنى هێز لەناو شارى بەغدا 

ناس کورد-

فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، هۆکاری بڵاوەپێکردنی هێزەکانیان لەناو شاری بەغدا ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، زانیارییە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تیرۆرستان دەیانەوێت هەل بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی کردەیەکی تیرۆرستی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەییەکە (1ی کانوونی  دووەمی 2021) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوەکراوە "بڵاوەپێکردنی هێز لەناوی شاری بەغدا، بەمەبەستی خۆئامادەکردنە بۆ ڕوودانی هەرئەگەرێکی نەخوازراو، لەگەڵ سەرەتای ساڵی نوێ".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "بڵاوەپێکردنی هێز لەناوی شاری بەغدا، پەیامێکە بۆ ئەوانەی کە دەڵێن شارەکە سەقامگیر نییە و ئاسایشەکەی متمانە پێکراونییە".

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا، ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئەوەشی خستووەتەڕوو "هێزەکانیان چالاکی هەواڵگری خۆیان چڕکردووەتەوە، بە تایبەتی لەو شوێنانەی کە موشەکەکانی لێوە دەهاوێژرێت، زانیاریمان لە بەردەستدایە کە تیرۆرستان  لەهەوڵی ئەوەدان کردەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن".