گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەک و ئۆتۆمبێلەکانیشان گیراوون

پۆلیسى سلێمانى: شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن له‌شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵدا ده‌ستگیركران

2021.01.01 - 14:26
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى سلێمانى: شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن له‌شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵدا ده‌ستگیركران

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى شەش کەس بە تۆمەتى تەقەکردن لەشەوى سەرى ساڵدا، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى (1ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە "له‌میانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ ئاهه‌نگه‌كانی‌ شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێی‌ 2021داو به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن‌و هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ شه‌ش‌ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردو ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چه‌ك‌و ئۆتۆمبێله‌كانیاندا".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، شه‌وی‌ ڕابردو له‌كاتی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ ئاهه‌نگه‌كانی‌ شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێدا له‌شه‌قامی‌ سالمی‌ شاری‌ سلێمانی‌ - سه‌ھۆڵه‌كه‌، سێ تۆمه‌تبار كه‌ ئۆتۆمبێلێكیان پێبوەو‌ ته‌قه‌یان كردووه‌، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگارییه‌وه‌ ده‌ستگیركران‌و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دو چه‌ك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌و ئۆتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، هه‌ر شه‌وی‌ ڕابردوو له‌سنوری‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌را سێ تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ ده‌ستگیركران كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ ته‌قه‌یان كردبو، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چوار چه‌ك‌ (سێ ده‌مانچه‌و‌ كلاشینكۆفێك)و ئۆتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى، له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌